زهنگ
بیرهەڵکەندن بەڕێگەی نایاسایی یەکێکە لەو دیاردانەی ڕۆژانە لە لایەن سەرپێچیکارانەوە دوبارە دەبنەوە و زیانێکی زۆریش بە ئاوی ژێرزەوی دەگەیەنێت ، بەڵام بەردەوامی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان ڕێگریەکی باشی لەو دیاردەیەکردوە و توانرا لەماوەی (7) مانگی ڕابردوو/ ی 2017 دا (134) ئامێری بیرهەڵکەندن دەستی بەسەردا بگیرێت و لەسەر ئەو سەرپێچیانەش ژمارەیەک هاووڵاتی ڕووبەروی یاساکرانەوە .
لەو بارەیەوە هێمن كهمهرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، یەکێک لەو کارانەی زیان بەئاوی ژێر زەوی دەگەیەنێت هەڵکەندنی (بیر) ە کەئەویش لەئێستا وەک دیاردەیەک بەرچاو دەکەوێت ، خۆشبەختانە بەهۆی ئەرک و ماندوو بوون و شەونخونی ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە ڕێگریەکی زۆر باش لەو دیاردەیە بکرێت و سەرپێچیکارانەش ڕووبەڕوی یاسا بکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، کە تەنها لەماوەی (7) مانگی ڕابردوودا توانراوە (134) ئامێری بیرهەڵکەندن دەستی بەسەردا بگیرێت و لەسەر ئەو کارەش (44) هاووڵاتی پەڕاوی لێکۆڵنەوە بۆ کراوەتەوە ڕووبەڕوی یاساکــراونەتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک