زه‌نگ
بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆ بكرێت.
سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران، ئەو داهاتەی كە دێتە دەستی وەزارەتی دارایی، بەپێی داهاتەكە خشتەی مانگی نۆ دادەنرێت و دەست بە دابەشكردن دەكرێت.
وتیشی: "مووچەی خانەنشینانیش بە هەمان شێوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئەیلول لە خشتەكەدا دادەنرێت".
به‌پێى زانيارييه‌كانى زه‌نگ، مووچه‌ى خانه‌نشينان ده‌ستپێكى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆ ده‌بێت، به‌و مووچه‌يه‌ش كۆتايى به مووچه‌ى ساڵى 2017ى فه‌رمانبه‌ران دێت و هيچ مووچه‌يه‌كى ديكه دابه‌ش ناكرێت تا سه‌ره‌تاى ساڵى 2018.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک