زەنگ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک قۆناغی یەکەم بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی (٦,٥٥٣,٦١٠) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک لیستی نۆیەمی شایستەی دارایی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، کە تیایدا (٨٢٦) دەرچوی تواناسازی لێی سودمەند دەبن.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی د. یوسف گۆران وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی خویندنیان بە سەرکەوتوی تەواو کردەوە و پاکتاوی داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لەلای حکومەت ماوە، بۆ ئەوەش لێژنەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاریدا بە خەرجکردنی لیستی نۆیەمی شایستەی دارایی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی کە بەسەرکەتووی خوێندنیان تەواو کردوە.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیگەیاند: لیستی نۆیەمی شایستەی دارایی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی بڕەکەی بریتیە لە (٦,٥٥٣,٦١٠) ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، بۆ ئەوەش (٨٢٦) دەرچوی بەرنامەی تواناسازی لێی سودمەند دەبن، كە وەک قۆناغی یەکەم (٥٠%) کۆی شایستە داراییەکانی كاندیدانی دەرچوی تواناسازی خەردەکرێت.
لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سهرجهم ئهو دەرچوانەی بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دهكات، كهناویان لهلیستی ژماره (٩)ی ساڵی (٢٠١٧)ی هاوپێچدا هاتوه و، ژمارهیان (٨٢٦) دەرچوە، سەردانی وەزارەت بکات.
كليك بكه بۆ خوێندنهوهى ناوهكان
كليك بكه بۆ خوێندنهوهى ناوهكان
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک