نوسینی/فاضل الكعبی
وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
لەوكاتەدا كەشەپۆلەكانی دەریا بەدەم ڕێگەوە سەمایان دەكردتادەگەیشتن بەئاوە دوورەكان.
ماسییەكی بچكۆلە بڕیاریدا ماڵەبچكۆلەكەی خۆی لەئاوەكەداجێبهێڵێت وبڕوات بەناوشوێنەدوورەكاندا
بگەڕێت ،چونكە پێی وابووگەورە بووە ودەتوانێت بۆهەرشوێنێك بیەوێت بڕوات.
لەدڵی خۆیدا دەیوت"لەماڵ بێزارم دەمەوێت هەموو شتێك لەم وڵاتی سەرسوڕهێنەرەی ئاوداببینم"
لەكاتێكدا ماسییەكە بەخێرایی دەڕۆیشت ،كەوتەناوشەپۆلێكی زۆرخێرا،بەڵام كەشەپۆلەكە گەڕایەوە
ماسییەكە لەناوئاوێكی زۆرتەنكی وەستاودابەجێما.گیانداران هاتن ولەئاوەكەیان خواردەوە.
ماسییەكە هەستی بەترس ونیگەرانیكرد،چونكە ئاوەكە جاردوای جار كەمیدەكردودەترسابخنكێت.
پاشان فیلێك هات ولمۆزە درێژەكەی خستە ناوئاوەكە،بەڵام پێش ئەوەی ئاوبخواتەوە،ماسییە بچكۆلەی بینی كەبەئاستەم هەناسەی دەدا.فیلەكە خێرا خۆی گەیاندە ڕووبارەكەوئاوێكی زۆری بەلمۆزە درێژەكەی
هێناو كردییە ناوئاوە وەستاوەكەوە هەتا ئاستی ئاوەكە بەرزبووەوە،ماسییەكە زۆر سوپاسی فیلە باشەكەی كردكەلەمردن ڕزگاریكرد،بڕیاریشیدا چیتركارێك نەكات كەلەگەڵ سروشتی خۆی نەگونجێت.
ئەم چیرۆكە لەژمارە(175)ی گۆڤاری {پەپولە}بەلاتینی بڵاوكراوەتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک