شيعر بۆ مناڵان... کۆلارەکەم



کۆلارەکەم  چەند جوانــە 
وا لـە  بـەرزی ئـاسـمـانــە

وەک بــاڵـنــدە  فـــڕیـــوە 
ڕێـگــای دووری  بــڕیـــوە 

کە سەیری دەکەم بە چاو 
بـــۆی دەنـێــرم زێـتـر داو

هـــەتـــا  بـەرزتــر بــچــێ 
دڵـم پـێی خۆشـتر دەبــێ

ئەی کۆلارەی جـوانـی من
ئەی ئـازیــزی گـیـانـی من

بــفــڕە  بـــەرزتـــر  بــــڕۆ 
تــۆ بــۆ لای هــەور بـچــۆ 

✏ ڕۆستەم خامۆش / هەولێر
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک