كۆسرەت ڕەسوڵ گەیەندرایە نەخۆشخانە


زەنگ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١١/١١/٢٠١٧ بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی كۆسرەت ڕەسول عەلی تێكچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە. 

 دارا ڕەشید لەتیمی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند كە ئێستا كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایەو چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت. 

‎هەروەها سوپاسی خەمخۆری كوردستانیانی خۆشەویست دەكەین و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەی كە ئێستا بەڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری پزیشكدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت. ‎

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی ‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک