شيعر بۆ مناڵان... پۆلی یەك


فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

ناونوسكرام لەپۆلی یەك
ئـازا و زیـتـەڵ و زیـرەك
ئەمساڵ بۆئێرە هاتووم
لەپۆلی یەك دانیشتووم
سـیمام خـاوێن وجـوانـە
كـەدێـم بـۆقـوتابـخانە
هـاوڕێـكانم خۆشدەوێ‌
خۆشبەختی منیان دەوێ‌
مـامـۆسـتا لام  بـەڕێـزە
سـەرچـاوەی بـیروهـێزە
پـێمدەبەخـشێ‌ زانیاری
بـەپـێـكـەنـیـن و یاری
هـەتاسـەركەوم لەژین
دڵـم پـڕبێت لـەئەوین.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک