پۆلیسی دارستان 5 ڕاوچی دەستگیر دەکات


زه‌نگ

مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان توانیان  لە سنوری (شارەزوور)   و هەردوو بنکەی ( پیرەمەگرون / تەکیە ) (5) ڕاوچی  دەست گیر بكەن و هاوکات دەستبگرن بەسەر کەرەستەکانیاندا.

لەو بارەیەوە عقید هێمن كەمەرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ڕێگە گرتن لەدیاردەیە مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور لە دەرچونێکی مەیدانیدا توانیان (1) هاووڵاتی تۆمەتبار دەست گیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بوو هاوکات دەستگیرا بەسەر (5) باڵندەی ڕاوکراو  لەجۆری پۆڕ و (1) چەکی جۆری تاپڕدا .

لە لایەکی ترەوە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون  ) لەدەرچونێکیاندا  توانیان (2) هاووڵاتی تۆمەتبار دەستگیربکەن کە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێوی بوون هاوکات دەستگیرا بەسەر (2) باڵندە لەجۆری باز و (6) باڵندە لەجۆری قەتێ و (3) باڵندە لە جۆری کۆترو و (11) باڵندەیی کێوی دا  و دواتر بە بڕیاری دادوەر باڵندەکان ئازادکراوە .

دواتر لە چالاکیەکی نوێ دا مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیە لە دەرچونێکی مەیدانیاندا توانیان (2) هاووڵاتی تۆمەتبار دەستگیر بکەن سەرقاڵی بیر لێدان بوون بەشێوەیەکی نایاسایی  هاوکات دەستگیرا بەسەر (1) جیهازی بیرلێداندا.

عقید  هێمن، تۆمەتبارەکان  خۆیان و  کەرەسەکانیان  ڕووبەڕوی یاساکرانەوە  جەختی لەوەکردەوە کە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان دا پێویستە هەموان  پابەندبین بەڕێنمایە کانی پۆلیسی دارستان .                                                

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک