زه‌نگ
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی پشووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م مانگه‌دا رۆژێك به‌ر پشووی فه‌رمی ده‌كه‌وێت و لە سەرتاسەری عێراقیش ڕۆژێکی دیکە کراوە بە پشوو.
هه‌موو ساڵێك رۆژی ١٢ی ربیع اڵاول كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی له‌دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام صلی الله علیه وسلم، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مساڵ ئه‌و رۆژه ده‌كه‌وێته رۆژی ٣٠ / ١١ /٢٠١٧ كه ده‌كاته رۆژی پێنج شه‌ممه، به‌و پێیه‌ش له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراقیش، ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
هاوكات لە عێراقدا رۆژی ١٩ / ١١ /٢٠١٧ كه ده‌كاته ١ی ربیع اڵاول رۆژی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامە پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رانسه‌ری وڵات-دا.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک