زهنگ
بەپێی وتەی بەرپرسێك: كۆتایی ئەم مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان ریفراندۆم هەڵدەوەشێنێتەوەو مەسعود بارزانیش واژۆی دەكات.
ئەمڕۆ 18-11 رۆژنامەی (اخبار الخلیج)ی بەحرێنی بڵاویكردۆتەوە، پەرلەمانی كوردستان حكومەتی هەرێمی سەرپشك كردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامەكانی ریفراندۆم بەو مەرجەی لە راگەیاندنەكانەوە باس نەكرێت.
رۆژنامەكە لێدوانی بەرپرسێكی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردۆتەوەو داوایكردوە ناوی بڵاونەكرێتەوە، لەوبارەیەوە وتویەتی: حكومەتی عیراق دڵنیایی پێدراوە كە حكومەتی هەرێم بەڵگەنامەیەكی نوسراوی بۆ رەوانە دەكات كە بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆمی تیادا نوسراوەو مەسعود بارزانیش سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی واژۆی دەكات لەپاڵ واژۆی هەریەك لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وتوشیەتی: مەرجی هەرێم بۆ ئەم هەنگاوە رانەگەیاندنیەتی لە كەناڵەكان لەبەرئەوەی بەرپرسانی هەرێم لەبەردەم گەلەكەیاندا روگیر نەبن.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەكەش لە كۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی 12 دا دەبێت، پەرلەمانی كوردستانیش حكومەتی هەرێمی بۆ ئەو مەبەستە سەرپشك كردوە بۆ رەزامەندی دەربڕین لەسەر كەمكردنەوەی پشكی بودجەی هەرێم بۆ 12.67% ئەگەر بێتو حكومەتی بەغدا سوربێت لەسەری و نەیكاتەوە بە 17%.
سەرچاوەكە زیاتر بۆ رۆژنامەكە دواوەو وتویەتی: سەركردەكانی هەرێم رێككەوتنێكی گشتگیریان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم هەیە، بەڵام خاڵێك هەیە ئەویش ئەوەیە چۆن بتوانن لە گەلی كورد بڕوانن بەم بڕیارە، كاتێك ئەوان هانیان دەدان بەشداری ریفراندۆم بكەن و دەنگ بە (بەڵێ) بدەن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک