حكومه‌تی عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی كوردستان دەدات



زه‌نگ

وتەبێژی فەرمی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری تێدا كراوە بەجۆرێك بگونجێ‌ لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان و دەشڵێت: "بەم زوانە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت".

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە ئاژانسی (سپوتنیك)ی ڕاگەیاندووە، كە پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری تێدا دەكرێت بەجۆرێك لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان بگونجێت بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی عیراق و دەستەبەری دادپەروەری لە دابەشكردنی سامانی وڵات بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە بودجەی ساڵی 2018 لە چاوپێداخشاندنەوەی كۆتاییدایە و دوای تەواو بوونی سەرجەم گفتوگۆكان لە ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت لە چەند ڕۆژێكی كەمدا.

بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلول لە هەرێمی كوردستان بۆ جیابوونەوە لە عیراق پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا گرژی تێكەوت و لە ئێستاشدا ناكۆكی لەنێوانیان هەیە لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2018، كە دەنگۆی كەمكردنەوەی هەیە لە 17% بۆ 12.6%، كە لە ساڵی 2005دا چەسپێنرا.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک