بۆ مناڵان... یارییەكی خۆش وبەسوود


نوسینی/میس موید 
وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە{فەرهادئەحمەدبەرزنجی}

كوڕانی گەڕەك بڕیاریاندایاری تۆپی پێ‌ بكەن،بۆیە دەبووهەریەكەیان لەماڵەوە پێویستییەك بهێنێت كەلەیارییەكەداگرنگە،بۆنموونە،یەكێك تۆپ،یەكێكیترفیكە،یەكێك دەستكێشی گۆڵچی ویەكێكیتر هێماكانی گۆڵ وهەتا دوایـــــــــــــی...
كاتێك ویستیان تیپەكەیان پێكبهێنن،مشتوومڕكەوتەنێوانیانەوە لەسەرئەوەی كێ‌ بكرێتە سەرۆك تیپ؟
سەرئەنجام بڕیاریاندا،هەركەسێك پێویستییەكی هێناوە لەهی هەمووان گرنگتربێت،ئەوببێت بە سەرۆك تیپ،دواجار بەبیانووی پێویست نەبوونەوە كەوتنە لابردن وڕەتكردنەوەی یەكەیەكەی پێویستییەكان.
یەكەمجارلابردنی فیكەی ناوبژیوان بەبیانووی ئەوەی كەناوبژیوان دەتوانێت لەبری فیكەبەهاوار
ئاگاداریان بكاتەوە.پاشان وتیان:گۆڵچی بەبێ‌ دەستكێش دەتوانێت تۆپ بگرێت.
ئینجالابردنی هێڵی گۆڕەپان وهێمای گۆڵ ولەجێگەیدا دانانی دووبەرد.بەم شێوەیە بەردەوام بوون تابڕیاریاندا كەلەبری تۆپەكەش هەرشتێكی تری وەك تۆپ خڕ بەكاربهێنن.
بەم شێوەیە دەستیانكرد بەیارییەكی پڕلەدەنگەدەنگ وپێشێلكاری یاساكانی تۆپی پێ‌.
لەوكاتەداپیاوێك كەلەگەڵ منداڵەكەیدا بەلایاندا ڕەتبوو،بەمنداڵەكەی وت:ئەم منداڵانە ناتوانن بەبێ‌ تۆپی ڕاستەقینە یاریی بكەن!گەربەم شێوەیە بەردەوامبن،ناتوانن بەشێوەیەكی زانستیانە فێری
یاری تۆپی پێ‌ ببن.
كەمنداڵان گوێیان لەقسەكانی پیاوەكەبوو،هەستیان كرد كەیارییەكی خۆشیان گۆڕیوە بەیارییەكی نازانستی بێبەها كەهیچ چێژێكی وەرزشی تێدانییە،بۆیە هەرزوو بڕیاریاندابۆچوونە نابەجێكانیان بخەنەلاوەو سەرلەنوێ‌ یارییەكە بەهەمووپێویستییەكانەوە دەستپێبكەنەوە.
تێگەیشتن ئەوكاتە یارییەكی خۆشدەبێت،بەمەرجێ‌ بیرلەوەنەكەنەوە كێ‌ جوان یان ناشیرین یاریی دەكات،بەڵكو بیر لەوە بكەنەوە كێ‌ ڕێز لەیاساكانی وەرزش دەگرێت.

ئەم چیرۆكە لەژمارە(190)ی گۆڤاری{پەپولە}بڵاوكراوەتەوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک