بۆ مناڵان... ئـــــاوژیـــــــانە


 نوسینی/نزار فوزی 
وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە{فەرهادئەحمەدبەرزنجی}
لەدارستانەكەدا درەختێكی بەرزهەبوو، چەندین باڵندە هێلانەیان لەسەردروستكردبوو، هەموودڵخۆش و كامەران بوون.هەتا ڕۆژێكی بەهار گەڵاكانی درەختەكە زەردبوون ودەستیانكردبەهەڵوەرین.
باڵندەكان بۆدۆزینەوەی هۆكارەكان بەپەلەكۆبوونەوە.
ــ بۆڕزگاركردنی ماڵەخۆشەویستەكەمان،پێویستمان بەچارەسەرێكی خێراهەیە.
ــ بەدڵنیاییەوە درەختەكە نەخۆشە.
ــ ڕاستە،جگەلەپاییزكەوەرزی گەڵاڕێزانە،هەڵوەرینی گەڵالەهەركاتێكی تردا،مەترسیدارە.
ــ باشە ئێستا چۆن بزانین چییەتی وچیبكەین؟؟
ــ پێویستەبەوردی بگەڕێین بەدوای هۆكارەكانداوچارەسەرێكی بەپەلەش بدۆزینەوە،ئەگەرنادەبێت بۆ شوێنێكی تركۆچ بكەین.
ــ نەخێر ڕەوناكەین ونیشتمانەكەمان جێ‌ ناهێڵین.
ــ دۆزیمەوە،هۆكاری وەرینی گەڵاكان،یاگەرمی خۆرە یاڕەشەبایە.
ــ ئەی ئەگەروانەبوو ،چیبكەین؟؟
خۆرگوێی لەقسەكانیان بوو،بەپێكەنینەوە وتی"نەخێرئەمەیەونەئەوە"لەوكاتەدابایەك هەڵیكرد، پاشان تیشكی خۆرەكەهەڵمی سەرڕووبارێكی گۆڕی بەهەورێكی باراناوی،ئینجاهەورەكە چووە سەر باڵەكانی(با)یەك وخۆی گەیاندە درەختەكەوبارانێكی نەرم دایكردودرەختەكەی گەشاندەوە.
خۆروتی:ئێستازانیتان ئاوچەندگرنگە؟؟
باڵندەكان وتیان:بەڵێ‌ زانیمان ئاونهێنی ژیانەوپێویستە بەفیڕۆی نەدەین.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک