نوسینی /زهیررسام
وەڕگێڕانی لەعەرەبییەوە{فەرهادئەحمەدبەرزنجی)
(نونە)ئەوئوتومبێلە تازەیە بووكە بەسەرشەقامەكاندا دەڕۆیشت ،زۆر بەخێرایی ولەخۆبایی بوونەوە
وەك ئەوەی هەرخۆی لەسەرشەقامەكەدابێت. لەناكاو گڵۆپی سوور هەڵبوو،خێراپاسكیلێك لەبەردەمیدا
وەستاو هێندەی نەمابووخۆی لێبدات.
پاسكیلەكە:بۆچی ئەمەندە خێرای؟؟؟؟
(نونە)ئەی نابینیت من تازەترین وجوانترین وخێراترین ئوتۆمبێلم لەم شەقامەدا،پاسكیلەكە بەپێكەنینەوە وتی:بۆناچیت بۆسەردانی دایكەگەورەت هەتاگوێ لەهەندێ ئامۆژگاری بگریت؟؟
(نونە) ئای دایەگەورە تۆلەكوێی؟؟من زۆربیرت دەكەم،
پاسكیلەكەووتی:دەتوانیت لەپێشانگای ئوتۆمبێلەلەكاركەوتووەكان بیبینیت.
نونە بەخێرایی گەڕایەوە بۆئەوەی دایەگەورەی ببینێت،زۆرگەڕالەملاوئەولا تالەپێشانگاكەداپیاوێكی
بینی ،لێی پرسی ببورە دایەگەورە لەكوێیە؟؟؟؟ئەویش وتی:ئای چەندخۆشە منداڵ بپرسێت لەبارەی
دایەگەورەوە ،پاشان ڕایوەستان لەبەرامبەر دایەگەورەی كەئوتۆمبێلێكی پیربوو،گۆچانێكی بەدەستەوە بوو،نونە زۆرسەری سوڕما وتی:ئای !ئەمە دایە گەورەیە،ئەی هاوار.....
ئوتۆمبیلە پیرەكە بەدەم پێكەنینەوە وتی:ڕۆڵەكەم لەخۆت بایی مەبە لەدوای بیست ساڵی تر كەبەپاڵ و
گۆچان ڕۆشتی وەك من دێیتە ئەم پێشانگایە،ئینجا ڕۆڵەكانت سەردانت دەكەن وئەوجادەبینی ڕۆژگار
چی بەسەرهێناویت؟؟پاشان سەری ڕاوەشاندو وتی:ئاگات لە ڕۆژگاربێت ڕۆڵەكەم.
ئینجا (نونە) وتی:ببورە دایە گەورە نەمزانی لەكۆتایدا ئاوامان بەسەردێت،لەوبڕوایەدا نەبووم ڕۆژێك
بێت بەپاڵ وگۆچان بڕۆم بەڕێگادا،پاشان نونە هاتە دەرەوە وزۆربەهێواشی وبەبێ لەخۆبایی بوون بەسەرشەقامەكەدا دەڕۆیشت وبیری لەوتەكانی دایەگەورەی دەكردەوەو لەبەرخۆیەوە دەیوت "ئەمە ڕۆژگارە نونە،پێویستە هیچكات لە خۆت بایی نەبیت"
ئەم چیرۆكە لەژمارە(58) ی گۆڤاری (گوڵەكان)دابڵاوكراوەتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک