هۆشیار جەمال
دەسەڵاتی پاوانخوزای کوردی لە ماوەی چارەکە سەدەی حکومڕایدا،هاوشیوەی حیزبە چەپەکانی سەردەمی سۆفێت ،توانیوەتی هەژموونی خۆی بەسەرسەرجەم جومگەکانی کومەڵگادابگرێت،وەبەم شێوە ناشرینە درێژە بەحکومرانی سەقەتی بدات، کە لە ئەنجامدابۆتە هۆی دروست بوونی چەندین مافیاوچەتەی بۆین باخ لەملی بەناوسیاسی کە ئەم کەسانە سامانی سەرزەوی وژێرزەوی و تەنانەت ئاسمانی هەرێمی کوردستانیشیان فرۆشتوە.
ئەم کومەڵەکەسانەی کەسیاسەت دەکەن لەم هەرێمە نەبوونایە، لە هەروڵاتێکی تربوونایە بە م شێوەیە ئیدارەدانی خراپی دەسەڵاتیان بکردایە زۆردەمێک بوو لە دەسەڵات هێنرابوونە خوارەوە.
بە ڵام چەند هۆکارێک وای کردوە شۆرش دژی دەسەڵاتی کوردی ڕوونەداکەئەمە بەشێک لەو هۆکارانەیە.
یەکەم/بەریەک کەوتنی نێوان نەوەکان: مەبەستەمە بڵیم کوردستان دابە شبووە بەسەر دوونەوەدا نەوەیەکیان پیرەکانن کە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسیان دیوە،ئەم نەوەیە دەسەڵاتی کوردی هەرچۆنێک حکومڕانیان بکات پێ ڕازیین، چونکە تێگەیشتنی ئەمان بۆحکومرانی ئەوەندەیە، کە دەڵین ئەگەردەسەڵاتی کوردی نانیشمان نەداتی وسادەترین مافیشمان نەبێ هەرباشترە لەدەسەڵاتێکی تر.
وەجگە لەم دووحیزبەی کە حوکمرانن و شکستیان هێناوە لەئیدارەدانی ڕێکوپێکی هەرێمی کوردستان کە سی تر بە شایستە نازانن، هێرشی توند دەکەنە سەر ئەوە گەنجانەی کە هەربۆچوونێکی جیاوازبڵین.ئەم نەوەی کۆمەڵگا هەرگیزلەوەتێناگا کەمرۆڤێک ئازاردراو ئیهانەی پێکرا لەکاتی داواکردنی مافەکانیدالەلایەن کەسێک بە کڵاشی هەورامی و بە زمانی کوردی ئازاربدرێ هیچ جیاوازیەکی نیە لە کەسێک لە ژێرعەگالی عەرەبی یان خاوەن ڕیشێکی هاوشیوەی خومەینی یان جەندرمەیەکی تورک ئازاربدرێ.
دووەم/تۆڕی کومەڵاتی فەیسبووک؛ ئەم تۆڕە لە سەرەتایی سەرهەڵدانی شۆڕش لە وڵاتەعەرەبیەکان لە سەرەتایی ساڵی( ٢٠١١)، وەک داینەمۆی شۆرش دەناسراودەبووە شوێنی کۆبوونەوەی ناڕازیەکان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تۆڕی کومەڵایەتی فەیسبووک بۆتە شوێنی خاڵی بوونەوەی زۆربەی دەنگە توڕەکان، ئەگەر تەنهایەکجار بچیتە ناوئەم تۆڕەوە تێدەگەیت کە چەند دەنگی ناڕازی زۆرە بەڵام بەجنێوێک توڕەبوونی خۆی خاڵی دەکاتەوە لەدەسەڵات، ئەمە جگەلەوەی بەشیکی تری کەسانی وائەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە بێ ئومێدبوونیکی وا چۆتە ناخایەوە گەورەترین کارەساتیش ڕووبدات ئەوان هەرخەریکی نوکتەو قسەی خۆیان و بێ باکن لە وەی چی ڕوودەدات.
سیێەم/ مشەخۆرکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا:ئەم جووت حیزبە لە ماوەی ڕابردوودا توانیویانە کۆمەڵێکی زۆرلەخەڵکی لە ڕیگای حزبەوە بکەن بە خاوەن موچەو ئیمتیازی بەردەوامی پێ بدەن کە لەدەرئەنجامم دا بووهۆی دروست کردنی چینێکی تووتی ئاساکەتەنها گوێجەکانی فەرمانەکانی حیزب دەبێستێت،ولەئیستادابوونەتە باریکی گەورە بەسەر حکومەتەوە،و هەرگیزحزب ڕێگەنادات موچە و ئیمتیازەکانیان کەم کرێتەوە.
چوارەم/ڕاگەیاندن؛حیزبەکانی دەسەڵات لەماوەی ڕابردووداسەدان کەناڵی بیسراو،،بینراو،خوێنراو،یان دروست کردوە کە هەردەم بانگەشەکارێکی چاک بووە بۆدەسەڵاتی حیزبی خۆسەپێن،کە هەردەم و لە کاتی دروست بوونی هەردەنگێکی ناڕازیدا لەسەرشەقام بووبێت یان ڕۆشبیرێک یان ڕووناکبیرێک ،کە سێکی ئاینی بووبیت ئەم دەزگایانە زۆر بەنابەرپرسانە مامەڵەیان کردوە ودەیکەن وهەرچی تۆمەتی ئەخلاقی وناشرین ونازناوی خیانەت کاریان داوەتە پاڵ،کە بەهۆی ئەوەی بە شیکی دیاری کۆمەڵگای کوردی ناهۆشیارن لە ژێر کاریگەری ئەم ڕاگەیانەیاندنەدان.
پێنچ /نەبوونی حیزبێکی خاوەن جورئەت؛ئەوهێزانەی تری ناوگۆڕەپانی سیاسەت کە ئامادەگی یان هەیە بەشیکیان بوون بە دووکانی سیاسی وخاوەنی بڕیاری خۆیان نین و بە شیکی تریشیان تاڕادەیەک تێووگلاون لە خراپ ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان وبە ژداربوون لە بردنی سامانی گشتی کە ئەمەش وای کردوە لەکاتی ڕەخنە گرتن یاخود هەوڵدان بۆجوڵانی شەقام خێرا لەلایەن ڕاگەیاندە حزبەیەکانەوە هەموو مەلەفی ڕابردویان هەڵبرێتەوە.هەربۆیە دەسەڵاتی کوردی بەردەوام دەبێت چونکە کۆمەڵگای کوردی خاڵیە لە هێزێکی بە جورئەت کە سەرکردەکانیان وکادیرەکانیان لە سەرشەقام بن و داوای مافەی فەوتاوی چارەکەی سەدەی ڕابردووهاوڵاتیان بکەن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک