زەنگ
ماوەی دوو ڕۆژە فرۆشتنی كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانییە نیگەرانی لای ئەندامانی یەكێتی دروستكردووە و ئەندامێكی لیستی هاوپەیمانی و دیموکراسی نزیک لە بەرهەم سالح یش فرۆشیاری كۆمیتەكە ئاشكرا دەكات.
دەقی نوسینی گرێبەستەكە:
ئێمە وەكو كۆمپانیای نۆكان كەخاوەنی موڵكی ژمارە (۱/٦٦٦٠) كەرتی 36ی میرە بەگ لاریمان نیە لەكاركردنی بەرێز هەمزە ئیبراهیم لەم زەویە بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوانماندایە.
وشیار ئیبراهیم، کادیری لیستی هاوپەیمانی و دیموکراسی نزیک لەبهرههم ساڵحه تایبەت بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەو گرێبەستە بەشی یاسای كۆمپانیای نۆكان كردویەتی وەك چۆن گرێبەستی تریش كراوە لەگەڵ سەدان پرۆژەو موڵك و كۆمپانیای تر كە كۆمپانیای نۆكان شەریكە لەگەڵیان.
وتیشی :" پێویست ناكات تۆمەتی فرۆشتن بدرێتە پاڵ هیچ كەسێكی تر، جگە لەوەش هەموو یەكێتیەكان و خەڵكیش دەزانێ كە بەبئ كۆمپانیای نۆكان هیچ كەسێك ناتوانێ یەك بست زەوی یەكێتی لەهیچ سنورو ناوچەیەك بفرۆشێ".
وشیار ابراهیم سەبارەت بە قسەكانی شاناز ئیبراهیم ئەحمد وتی: "با چیتر تۆمەت بۆ خەلك دروستنەكات بەڵكو شاناز خۆی دەستی بەسەر سەدان پارچە دۆنم زەویدا گرتوە، كۆمیتەكەش نەفرۆشراوە بە كەسانی پارتی، كڕیارەكەی كە هەمزە ئیبراهیم حسن -ە برایەكی شەهیدی یەكێتیەو دواتریش داهاتی پرۆژەكە بۆ خودی كۆمیتەی حاجیاوا بەكاردەهێنرێتەوە".
وتی: "كاك عهدنانى حهمهى مينا كه بهرپرسى مەڵبەندی ڕاپەرینە ئاگاداری فرۆشتنی كۆمیتەی ماکۆکی یەکیەتی نیيه و ئەوە بە بڕیارێك بووە کەلە لایەن كۆمپانیای نۆكانەوە دراوە".

دهقى گرێبهستهكهى كۆمپانياى نۆكان و كڕيارهكه
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک