شيعر بۆ مناڵان... باخچەی ماڵ زه‌نگ نیوز 12/02/2017 03:23:00 م ئه‌ده‌بى منداڵان فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی زۆرجوانە باخچەی ماڵمان بۆپشووی هۆش ودڵمان پڕگوڵی هەمەجۆرە رەنگیان سوورە یان مۆرە بۆن وبەرامەی خۆشە هەمووکەس بۆی پەرۆشە بەجوانی ئەم باخچەیە دڵی من ئاسوودەیە بەرهەمی گوڵ وخونچە هێمای ڕەنجە بۆباخچە من جوانی باخچەم دەوێ ئەویش ئاوی لێم دەوێ بۆیە خزمەتی دەکەم هەمیشە ئاوی دەدەم۰ بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک