زەنگ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، سەركردایەتی یەكێتی كۆبوەوە، بە كۆی دەنگ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كاراكرایەوە و سێ ئەندامی دیاریش دورخرانەوە.
سەركردایەتی یەكێتی بە كۆی دەنگ بڕیاریدا مەكتەبی سیاسی تا كاتی كۆنگرە لە كارەكانی بەردەوام بێت، دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی ڕابردوو بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسی درابو.
بەپێی زانیارییەكانی زەنگ كە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پێی داوە، سەركردایەتی حزب هەر یەكە لە بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی و نەجمەدین كەریم و ئازاد جوندیانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دورخستوەتەوە و متمانەی پێنەداونەتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک