زەنگ
دەزگای كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیاندووە.
بەپێی پێشبینییەكانی دەزگای كەشناسی عێراق ڕۆژانی نەورۆز كە 21 و 22ی مانگ دەكات، كەش و هەوا ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ كەمێك پەڵە هەور.
هاوكات ئاماژەی بەوەش كردووە، پلەكانی گەرما لەو ڕۆژانەدا كەمێك بەرزدەبنەوە.
بۆیە پێتان دەڵێین، ئەو ڕۆژانە بچنە دەرەوە و كەیف و خۆشی دەرببڕن و دوربن لە هەر كێشەیەك، لە سایتی زەنگ-ەوە هیوای بەهارێكی خۆش بۆ هاوڵاتیان دەخوازین.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک