هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی پەروەردە و تەندروستی ڕەوانەی هەرێم دەكات


زەنگ

بەپێی زانیارییەكان، هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

جەبار عەبادی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لە هەردوو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردە و تەندروستی كۆتایی هاتووە و بەغداش پارەی ئامادەكردووە بۆ ئەو دوو وەزارەتە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی ئەو دوو وەزارەتە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

باسی لەوەش كردووە، داوایان لە فراكسیۆنە كوردییەكان كردووە لایەنێكیان بۆ دیاری بكەن تا ئەو مووچەیە بدەنە دەستی و دابەش بكرێت بەسەر ئەو دوو وەزارەتە، چونكە بەغداد نایەوێت ئەو پارەیە بداتە دەستی حكومەتی هەرێم.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک