ئای ئای چەند خۆشە و بەتام
بامێ و برمەی مـــام بارام
ئەمــــڕۆ لە قوتابخــانە
بوو بــە خـــــۆشترین وانە
مامۆستا وەکـــو یـــــاری
بۆی کردبووین بە دیـــاری
وانەیەکی بەســــوود بـوو
تێیدا بەشدار بووین ھەموو
مــام بـــارام دەیوت وەرن
دەی برمـــە و بـامێ بەرن
لە دوای شیرینی خـــواردن
ھەموو چووین بۆ دەست شتن
ئێمەی بچکۆلەش بەســـۆز
وتمان مامۆستای دڵســـۆز
سوپاس و دەستخــۆشی زۆر
بۆ تۆی دڵسۆز و خەمخـۆر
@@@
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
٢٦/٤/ ٢٠١٨
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک