شيعر بۆ مناڵان... سروودی بەیانی




هـەســـتـن لێـدەن بەڕێـزان 
بـیـکــەن بــەچـەپـڵـەڕێـزان
شــــەوگـــارکـاتــی تــەواوە
ئـــەوا مـــەکــتـــەب کــراوە
وا ئــاســۆ ڕوونــی تێکەوت
هەتاوهات و شەوگارخەوت
چـــەرخــی ڕۆژگــارگــۆڕاوە
وەکـــو پـێـشــــوو نــەمــاوە
چەن خۆشـە دەرسی کوردی
پـێــمـــان بـڵــێـــن بـــەوردی
بـبــی بـــە خــاوەنــی خـۆت
بــەزمـانی خۆت بدون بـۆت
وەکـــو پێـشــووی بێـگــانــە 
نــــامـــــەوێ فێـربـــم وانــە
ڕابــــوردوومــــان لـــەبـیــرە
مێـــژووی گـــەلــم زۆرپیــرە
لـەیـاســــای کــــۆن بێزاریـن
ئێســتــە وریــــاو بێـــداریـن

شیعری : ڕەفیق ئەرژەنگی 
ناسراو بە ڕەفیق بێزار 
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک