هۆنراوەی:عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
شه‌وێك دنیا تاریك بـــــوو
كۆبووبووینه‌وه هــــــه‌موو
راوه‌ستا بووین له‌ســـه‌ر بان
ئه‌مانڕوانی بۆ ئاســـــمان
دوای كه‌مێك چــــاوه‌ڕوانی
بۆی كه‌وتینه گـــــۆرانی
به ده‌نگی به‌رز پێكــــه‌وه
ئا به‌و تاریكــــــه شه‌وه
گۆرانیمــــان بۆ مانگ بوو
به‌ڵكو ده‌ربكـــــه‌وێت زوو
كه‌چی مانگ زوو هه‌ڵنه‌هات
یاریمان له‌گه‌ڵ بكـــــات
ئێمه‌ش بــه چــــاوه‌ڕوانی
له‌یه‌كترمــــــان ده‌ڕوانی
له‌پڕ هات به شـــه‌وقه‌وه
دنیای روناك كـــــرده‌وه
ئیتر كه‌وتینه یـــــــاری
خه‌نده له لێومان بـــاری
* 1/4/2012
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک