په‌روه‌رده‌ى سلێمانى.. سزاى هه‌موو ئه‌و مامۆستايانه‌ ده‌درێت كه‌ ناچنه‌وه‌ بۆ ده‌وام


زەنگ

بەپێى لێدوانی بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی، هەر كە مووچەكەی ئەم هەفتەیە دابەش كرا، ئه‌و مامۆستايانه‌ سزاده‌درێن كه‌ ناچنه‌وه‌ بۆ ده‌وام.


چیمەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەریەتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارەكانی پەروەردە كۆبوونەوە كراوە و داوامان لێكردوون هاوكاری مامۆستا و بەڕێوەبەرەكان بكەن تا بۆ وەرزی دووەم چەند ڕۆژێك وانە بخوێنن و تاقیكردنەوە ئەنجام بدەن.

وتیشی: "هەر كات ئەو مووچەیە دابەش كرا كە بڕیارە لەم چەند ڕۆژە دابەش بكرێت، بەپێی سیستمی نوێ، دەست دەكرێت بە ئیجرائات و سزادانی ئەو مامۆستایانەی كە دەوام ناكەن".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک