شيعر بۆ مناڵان... مانگەکانی ساڵی کوردی


ڕۆستەم خامۆش / هەولێر

مــانــگـەکــانــی ســـاڵـی کوردی
بــۆتـــان دەژمـێـــرم بــــە وردی

نــەورۆز ، گــوڵان و جــۆزەردان
لــە بیـرتـان بــێ ئـــەی منـداڵان

ئـەو سـێ مـانـگـەی نـاوم هێنان 
لـە بـەهـارن بــە ڕەنــگـی جـوان

مـانـگـی پـووشـپەڕو خەرمانـان
( گـەلاوێـژ ) یش لـە هـاوینــدان

مـنـــداڵانـــــی ژیـــــرو ئــازیــــز
مــانــگــەکــانــی وەرزی پــایــــز

ڕەزبـــــەر ، لــەگــــەڵ گــەڕێـزان
(سەرماوەرز) یش پڕ لـە خـەزان

بـەفـرانـبــار ، مـانـگــی ڕێبەندان
(ڕەشەمێ ) ش لە وەرزی زستان 

مـانـگـەکـانـی  چـوار وەرزی ساڵ
کــردمـــە هـۆنـــراوە بــــۆ منـداڵ


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک