پێشنیارێك لەسەر پاشەكەوتی مووچە دەدرێت



زەنگ


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی "زەنگ" كەوتووە، لە پرۆژە یاسای چاكسازی پێشنیار كراوە كە لە پاشەكەوتی مووچە پارەی خزمەتگوزاریەكان و پێشینەی خانو و هاوسەرگیری بدرێتەوە.

جەلال محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی یاسا لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، لە پرۆژە یاسای چاكسازی پێشنیارم كردووە لەسەر ئەو پاشەكەوتەی كە ماوەی سێ ساڵ بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە كابینەی داهاتوو سەپێنرابوو، لەم كابینەیە و لە پرۆژە یاسای چاكسازی ڕێگەی بكرێتەوە.

باسی لەوەشكرد، داوام كردووە كە لەسەر پارەی پاشەكەوت، بتوانرێت پارەی ئاو و كارەبا و سزا و كارەكانی تایبەت بە هاتوچۆ، لەگەڵ خزمەتگوزاریەكانی تر، هەروەها بە تایبەتی لەسەر پێشینەكانی خانووبەرەو هاوسەرگیری لە پارەی پاشەكەوت وەربگیرێتەوە.

ماوەی سێ ساڵ لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی نیو مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم سەپێنراو تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دانەوەی ئەو پاشەكەوتە نییە.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی zangnews

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک