چەندین كەس توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بوون لە سلێمانی



زەنگ

بەپێی زانیاریە تایبەتەكانی "زەنگ" لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوو لە شاری سلێمانی ئەوانەی توشی ئەنفلۆنزای بەراز بوون ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 20 كەس و تەندروستی سلێمانی پشت ڕاستی زانیاریەكان دەكاتەوە.

سەفین رەسوڵ، بەرپرسی بەشی پلاندانان و پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە "زەنگ"ی ڕاگەیاند، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەی توشبوون بە ئەنفلۆنزای بەراز بۆ هاوڵاتیان ئاشكرا دەكەین، چونكە نەخۆشیەكە هەیە و ئاشكراكردنی توشبووانیش بۆ ئەوەیە تا هاوڵاتیان وشیار ببنەوە و شاردنەوەی كارێكی باش نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام ڕۆژانە ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە، پشكنینیان بۆ دەكرێت، هەركام لە نەخۆشەكان ئەگەر گومانیان لەسەر بێت، لە بەشی تایبەت لە نەخۆشخانە دەمێنەوە و پشكنینەكانی ڕەوانەی بەغداد دەكرێن بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی توشی ڤایرۆسەكە بووە یان نا.

باسی لەوەش كرد، ئەمساڵ لە سلێمانی زیاتر لە 15 هاوڵاتی توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بوون، بەشێك لەوانە دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە كراون، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردن بە نەخۆشیەكە تۆمار نەكراوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی zangnews

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک