كۆڕەك فێڵی لە سەدان هەزار بەشداربوو كرد



زەنگ


لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە ڕێگەی نامەیەكی (تایبەت بۆ تۆ) فێڵێكی لە دەیان هەزار بەشداربوو كردووە و نامەكەش هیچ بنەمایەكی نییە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە "زەنگ" دراوە، كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم نامەیەكی "تایبەت بۆ تۆ" كە بە ئۆنلی فۆڕ یوو، ناسراوە بۆ بەشداربوەكانی ناردووە كە بڕەكەی هەشت هەزار دینارەو داوای كردووە لە بەرامبەردا 800 خولەك بۆ ناو تۆڕ و 30 خولەك بۆ تۆڕەكانی تر و 500 مێگابایت دەدات بە بەشداربوون.

هەر بەپێی زانیاریەكان، ئەو نامەیەك بۆ تەواوی بەشداربووەكانی كۆڕەك ڕۆشتووە و بە سەدان هەزار هاوڵاتی بەشداربوو، كارتی پێویستیان بۆ ئەو ئۆڤەرە داغڵ كردووە، بەڵام نامەكە هیچ بنەمایەكی نییە و بەشداربووەكان ناتوانن سود مەندبن لێی، بەهۆیەوە بە ملیۆن دۆلار قازانجیان كردووە تەنها بەو نامەیە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە و دەڵێت، چەندین كەس پەیوەندیان پێوە كردووە و كێشەی ئەو نامەیان هەیە، بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەكراوە.

ئەمە یەكەمجار نییە كە كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم فێڵی لەو جۆرە لە بەشداربووەكانی دەكات و تا ئێستا دیار نییە قەرەبووی بەشداربوانی دەكاتەوە یان نا.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی zangnews

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک