بەفرێكی خەست هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە



زەنگ

ئەگەرچی هەموو گۆڕانێك لە گەردوون بە ویستی پەروەردگار دەبێت، بەڵام بەپێی كەشناسیەكان سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی چڕی بەفر بارین هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە 25ی مانگ، شەپۆلێكی چڕی بەفر بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و زۆرترین بەفربارینیش لە سنوری ناوچە شاخاویەكان و لە سەنتەری شارەكانیش بە تایبەتی شاری سلێمانی لە نێوان 7 بۆ 14 سانیتم بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینیەكان، ئەو شەپۆلە لە شەوی هەینی لەسەر شەممە دەست پێدەكات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هەروەها لە سنوری پارێزگا سلێمانی، لە هەڵەبجە و هەورامان و پێنجوێن و تەوای ناوچەكان، لە نێوان 5 بۆ 12 سانتیم بەفر دەبارێت و بە تەواوبوونی ئەو شەپۆلەش ئەگەری بەفر بارین لە سەنتەری شارەكان كەم دەبێتەوە و تەنها لە ناوچە شاخاویەكان بەفر دەبێت.

ئەگەر گۆڕانكاری لەو شەپۆلە ڕوونەدات، پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە  یان یەك شەممە، بكرێتە پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی zangnews

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک