كۆمەلێك خۆراك بۆ دابەزاندنی كێشی له‌ش؟!


كۆمەلێك خۆراك هەن كەهۆكار دەبن بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە بێئەوەی هەست بەبرسێتی بكەن لەكاتی خواردنی ئەم خۆراكانەدا.


1-برنجی قاوەی: شارەزایانی بواری خۆراك ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كەدەیانەوێت كێشیان داببەزێت ئەوە برنجی قاوەی بخۆن نەك برنجی سپی، نیوكوپ برنجی قاوەی بڕی 1.7 گرام نیشاستەی تێدایە ئەم بڕەش تەندروستە بۆ مرۆڤ ،لەگەڵ ئەوەی خواردنی ئەم جۆرە نابێتە هۆی زیاد بونی كێش لەهەمان كاتدا بڕی پێویست نیشاستە بەجەستە دەبەخشێت.

2-هەرمێ:توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی ڕۆژانە سێ هەرمێ دەخۆن ئەوە كێشیان دادەبەزێت، ئەم میوەیە بەهۆی ئەوەی ڕێژەی ڕیشاڵی زۆر تیادایە ئەوە هەستكردن بەتێربوون زیاد دەكات ،باشتر وایە ئەم میوەیە بەتوێكڵەوە بخورێت.

3- برۆكلی: خواردنی ئەم جۆرە سەوزەیە ڕێگری دەكات لەتوشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە ،بڕێكی باش ووزە بەجەستە دەبەخشێت و هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە.

4-فاسۆلیای سوور: فاسۆلیا بڕێكی پێویست پرۆتین و نیشاستە لەپێكهاتەیدا هەیە ،پسپۆڕانی بواری خۆراك ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن خواردنی ئەم جۆرەی فاسۆلیا هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش.

5-ماسی سالمۆن: ماسی سالمۆن بڕێكی باش چەوری ناتێر لەپێكهاتەیدا هەیە كەهەستكردن بەتێربوون زیاد دەكات و هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش.

6-شۆفان(قەلاس): ئەم جۆرەی بەرهەمی دانەوێڵە بڕێكی باش ڕیشاڵ لەپێكهاتەیدا هەیە كەهەستكرد بەتێربوون زیاد دەكات و هۆكار دەبێت بۆ تواندنەوەی چەوری زیادەی جەستە .

7-سندی: ڕۆژانە خواردنی لەتێك سندی یارمەتی كەمكردنەوەی 450 گرام لەكێشی زیادە دەدات لەڕۆژێكدا ،هاوكات ڕێژەی ئەنسۆلینی ناوخوێن دادەبەزێنێت، وهەستكردن بەتێربوون زیاد دەكات.

سەرچاوە: arabic.rt.
ئامادەكردنی:چراخان ئاسۆ
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک