سودەكانی گەنمەشانی زەرد بزانن


گەنمەشامی زەرد بەشێوەی كوڵاوی یان برژاوی بێت ئەوە سودی  زۆر دەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ و بڕێكی باش ڤیتامین بەجەستەی مرۆڤ دەبەخشێت، گرنگترین سودەكانی ئەم خۆراكە:

1-گەنمەشامی زەرد بڕی پێویست ووزە و پرۆتین و كاربۆهیدرات و چەوری بەجەستە دەبەخشێت.

2-ئەم خۆراكە بڕێكی زۆر ڕیشاڵ لەپێكهاتەیدا هەیە ،ئەمەش یارمەتی ڕێكخستنی كاری هەرس كردن دەدات لەگەدەدا.

3-بەهۆی ئەوەی دژە ئۆكسێنەرەكان لەپێكهاتەیدا هەیە ،مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە.

4-ئەو كەسانەی نەخۆشی كەمخوێنیان هەیە دەتوانن سود لەگەنمەشامی ببینن بۆ چارەسەریی ئەم نەخۆشیە.

5-ڕێژەی كۆلیسترۆلی زیانبەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت .

6-مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ.

7-بڕێكی باش كارۆتین لەپێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش چاو دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشیەكان.

8ترشی بانتوسینیك لە پێكهاتەی گەنمەشامی زەردا هەیە و ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ شیكردنەوەی كاربۆهیدرات و شەكری ناو خوێن، بەمەش مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشی شەكرە.

سەرچاوە: فوائد
ئامادەكردنی :چراخان ئاسۆ

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک