مشك هۆكاره‌ بۆ ده‌ركه‌وتنی پیری له‌مرۆف دا


كۆمەڵێك لەتوێژەرەوەكانی زانكۆی هارفردی ئەمەریكی لەتوێژینەوەیەكدا بۆ دواخستنی پیری ئەو بۆهێڵانەیان دۆزیەوە كە لەجەستەی مرۆڤدا بەرپرسە لەدەركەوتنی نیشانەكانی پیری ولەهەمانكاتدا ئەو بۆهێڵانەی بەرپرسن لەگەنج بوونی مرۆڤ.

لەم توێژینەوەیەدا توێژەرەوەكان كۆمەڵێك مشكی تاقیگەیان بەكارهێنا و دەرزیەكیان بەكارهێنا بۆ مشكەكان كەهۆكاربوو بۆ وەستاندنی كاری ئەو بۆهێڵانەی كەبەرپرسن لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری.

لەلایەكی دیكەشەوە كۆمەڵێك لەپزیشكەكانی زانكۆی واشنتن لەتوێژینەوەیەكدا كە بەسەرپەرشتی توێژەرەوەیەكی یابانی  ئەنجامدرا دەرمانێكی نوێیان لەسەر چەند مشكێكی تاقیگە تاقیكردوە كە هۆكار دەبێت بۆ درێژبوونی تەمەنی مشكەكان بەڕێژەی %16 ئەمەش دەكاتە نزیكەی دە ساڵ لەتەمەنی مرۆڤ.

ئەم ئەنجامانە بوە هۆكارێك بۆ ئەوەی گرنگی بەم جۆرە دەرمانە بدەن و لەهەوڵدان بۆ ئەوەی كە ئەم جۆرە دەرمانە لەسەر مرۆڤیش تاقیبكرێتەوە.

سەرچاوە: al-Arabiya
ئامادەكردنی:چراخان ئاسۆ


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک