زەنگ
لەشاری سلێمانی سەنتەرێكی پزیشكی تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشییە زگماكییەكانی ناڕێكی مەڵاشو و لێو لە منداڵاندا كرایەوە .
میران محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی به زهنگ-ی رایگهیاند، لە ئایندەدا سەنتەرەكە دەبێتە ناوەندێكی تەندروستی گرنگ لە شاری سلێمانیدا بۆ چارەسەركردنی ئەو حاڵەتانە.
میران محهمهد ئهوهشی خستهڕوو، تا ئێستا لە كۆی 200 منداڵی توشبوو بەم گیروگرفتە تەندروستییە، توانراوە (86) منداڵیان چارەسەر بكرێن، بۆیە لە ئایندەدا لەڕێی ئەم سەنتەرەوە ئەو منداڵانەی تر كە تا ئێستا چارەسەریان وەرنەگرتوە دەتوانرێت چارەسەر بكرێن.
وتیشی " ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدایە بۆ باشتركردن و زیادكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک