زهنگ
پوك، ئەو بەشەیە كە چواردەوری ئێسكەكانی دانیان داوە و لە چەند بەشێك پێكهاتووە ئەوانیش ( شانەكانی پوك، ئێسكی ددان، ماددەی سمن دەم كە ڕەگی ددانی داپۆشیوە)، بە شێوەیەكی پتەو ددانەكان لە ناو ئێسكی شەویلگە دەبەستێتەوەو توندوتۆڵی دەكات.
لەوبارەیەوە دكتۆر شۆخان حەمە علی عزیز پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پوك باس لە پێكهاتەكانی پوك و نەخۆشییەكانی دەكات و چارەسەرو ڕێنمایی دەخاتە ڕوو راِیدەگەیەنێت،دوو جۆر نەخۆشی سەرەكی هەیە كە تووشی پوكی ددان دەبێت، جۆری یەكەمیان ئەو نەخۆشیانەی كە تەنها سەر ڕووی گۆشتی پوكەكە دەگرێتەوە بەجۆرێك بەهۆی بوونی بەكتریاوە هەوكردن لە پوكەكەدا دروست دەبێت و وادەكات سەر ڕووی پوك سورببێتەوەو خوێن بەربوون دەركەوێت.
لەجۆری دووەمیاندا نەخۆشییەكە بە قوڵی تەشەنە دەكات تەنها لە گۆشتی پوكدا نامێنێتەوە بەڵكو دەچێتە ناو تەبەقەی ئێسكەوەو دەبێتە هۆی داخورانی ئەو ئێسكەی دەوری دانیان داوە.
ئەوپسپۆڕە ئەوەش دەڵێت: بەگشتی ئەوخواردنانەی كە جیڕن و بە ئاسانی بە ددان لەت نابن ئەوا زیان بە ددان و پوكیش دەگەیەنێت، بۆیە ددان توانای هێزی دیاریكراوەو نابێت قورسایی زۆری لێ بكرێت، هەروەها زۆربەی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینات و كالیسیۆم سوودی باش بە ددان و پوك دەگەیەنن و پتەوتریان دەكات.
ئەوپزیشكە ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕووی فڵچەی ددان كە زبرو شێواو بێت و شێوازی هەڵە لە شتنی دداندا یەكێكن لە هۆكارەكانی زیان گەیاندن بە پوك و بەهۆیەوە داخوران ڕوو دەدات.
لەكۆتایدا دكتۆر شۆخان حەمە علی ڕێنمایی دروست بە هاوڵاتیان دەدات بۆ پاكڕگرتنی ددان و خزمەتكردنی زیاتر بە پوكی ددان ئەویش بەوەی گرنگی زیاتر بە ددان بدرێت و خوادنی تەندروست بخورێت، هەروەها هەوڵ بدرێت لە شەش مانگدا یەك جار سەردانی پزیشكی پسپۆڕی ددان و پوك بكرێت بۆ دڵنیا بوون لە ئەگەری هەر حاڵەتێك كە لە ددان و پووكدا ڕوو دەدەن .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک