د. محمد امین گه ناوی
ئه گه ر شارستانی وه ك پێناسه بریتی بێ له ئاویته بوونی فكری انسان له‌گه‌ڵ سروشت و ژیانی ماددی به هه موو ره هه نده كانیه وه ئه وا هه‌ر شارستانیه‌ك به ئایدیا‌و جیهان بینی تایبه‌تی خۆی وه ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌م ئایدیا‌و جیهانبینیه له ژیانی ماددی‌و كاردا ئه‌ناسرێ. بۆ نموونه كه ئه‌ڵێین شارستانی ئیسلامی، فرعونی (مصری كۆن)، ڕۆمی، یان چینی یان ڕۆژئاوای مۆدێرن، هه‌ر یه‌كه‌یان جیهان بینی خۆیان هه‌بووه و هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانی ماددیان كه په‌یوه‌ندی به بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگ، عقڵیه‌ت، به‌ها مرۆییه‌كان تا ئه‌گاته شێوه‌ی ژیان و ئه‌خلاقی كار‌و به رهه م هینان هه‌تا جۆر‌و شێوه‌ی مامله له‌گه‌ڵ كه سانی تر , ده وره به ر/ سروسشت , خۆراك و جل و به گ وه جۆرودیزاینی خانووبه‌ره‌و ساختمان! هه‌ر ئه‌مانه‌ش پێوه‌ر بوون‌و ئه‌بنه پێوه‌ر بۆ جۆری شارستانیه‌كان‌و ئه‌بنه ڕه‌گه‌زی جیاوازیان.
به‌ڕای من , مێژووی شارستانی له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كرد كه بیری ئابووری لای مرۆڤ دروست بوو به به‌كارهێنانی ئایدیا‌و عقل و بیری تازه له كاركردندا له ده‌وروبه‌ری خۆی. بۆ نموونه، كاتێ مرۆڤ له قۆناغی ڕاو ده‌ستی هه‌ڵگرت و چووه قۆناغی كشتووكاڵیه‌وه له سه‌ره‌تای قۆناغی كشتووكاڵی، بیری چاندن، دروستكردنی جۆگه‌و كه‌ناڵی ئاوی، زانین و دیاری كردنی كاته‌كانی تۆ‌و چاندن و دروێنه و بیری به‌كارهێنانی ئامرازی كار‌و گواستنه‌وه دروست بوو ئه‌مجار بیری هه‌ڵگرتنی (پاراستنی) به‌روبووم ئه‌زموونی فێربوون و فێركردن و راهێنان وه نیشته‌جێ بوون له‌و شوێنانه‌ی گونجاون و بۆ كشتوكاڵ و مانه‌وه له رووی ژینگه وه٠ دروست بوونودامه‌زراندنی یه‌كه‌م قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندیبه به دروست بوونی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی شارستانیه وه هه یه به‌وه‌ی كه بیر/فكر‌و جیهان بینی تازه له ده‌روبه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی ژیانی ماددی‌و فه‌رهه‌نگی ڕه‌نگی دایه‌وه. به درێژایی مێژووی شارستانیه‌كان تا ڕۆژی ئه‌مرۆش فكر‌و جیهان بینی به پاڵنه‌رو پێویستی ئابووری ڕۆژوسه رده م ناسنامه‌و جیاوازی ژیان و شارستانیه‌كان وه فه‌رهه‌نگه‌كان دیاری ئه‌كات. بۆ نموونه, ئه‌مرۆ ئابوری بازاڕ‌و به‌كارهێنانی ته‌كنولۆجیاو پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی ئابوری و بازاڕ هاوڕێك له‌گه‌ڵ به‌هاكا ن‌و جیهان بینی ڕۆژئاوا ئه‌م شارستانیه‌ی ئه‌مرۆی رۆژئاوایان دروست كردوه. له به ر ئه‌مه , هه‌ر گه‌لێ توانای بیری ئابووری و به‌رهه‌مهێنانی نه‌بێ له‌گه‌ڵ جیهان بینی و به‌ها و ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی تایبه‌ت به خۆی له شارستانی دائه‌بڕێ.
چوونكه ئه‌مه ئابوری/ ژیانی ماددی وه به‌هاكانی انسانی و ناسنامه فه‌رهه‌نگی و فه‌لسه‌فیه‌كانن، كه قه‌واره‌ی شارستانی میلله‌تان دروست ئه‌كه‌ن وه بنه ما ن بۆ هه ر قه واره یه ك ،هه لبه ته به‌هێزی و پایه‌داری هه‌ر قه‌واره‌یه‌كیش په‌یوه‌نده به هێزی بنه‌ماكانی قه‌واره هه‌یه، كه به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد وه گه لانی جیهاتی 3 كارمان زۆر ماوه ئه‌م پایانه‌نه ك هه ر به‌هێز بكه‌ین به لكو دروستیش بكه ین .
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک