کێ کەمتەرخەمە؟!



یەکێک لەدرۆ گەورەکانی مەلاعەلی ئەوەیە کە گوایە پێغەمەر (د.خ) کاری پزیشکی کردووە ، ئەمەلەکاتێکدا خودی پێغەمەر(د.خ) پزیشکی هەبووە وبەپێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکان لەوکاتەدا (حارپ بن کلدە) پزیشکی تایبەتی پێغەمەر(د.خ) و سەرجەم موسڵمانەکان بووە و لە هیچ کام لەسەرچاوەکان دا باس لەوە نەکراوە کە لە دونیای غەیب (جن) ی زانیبێت و یاخود (میزو پاشەڕۆو پۆخڵەواتی) لە چارەسەر کردندا بەکارهێنابێ ..
ئەمانە بەحەقی خۆی و کورد واتەنی با قسەیەکیش بۆ دز بکەین ،هیچ کات نەمانبیستووە مەلاعەلی بەهۆی چارەسەری هەڵەوە کەسێکی کوشتبێت و نەماندیووە چاوی کەسی دەرهێنابێ و قۆڵ وباڵی کەسێکی بەهەڵە بڕیبێتەوە یاخود تۆپە لەفاف و مقەست و مۆبایلی لە وورگی کەسدا جێ هێشتبێ!
ئێ خۆ دەرکەوتنی مەلا عەلی وەک پزیشک و کردنەوەی دامەزراوەیەکی هاوشێوەی نەخۆشخانەش هەرسوچ وگوناهی مەلای کەڵەک نییە لەکاتێکدا بەسەدان وهەزاران دەرچووی زانکۆکان لە چاوەڕوانی دامەزراندنن..
ئاخر ئەبێ کێ کەمتەرخەم بێ؟ ئایا ئەمە جێی سەرسوڕمان نیە حکومەتێک بتوانێت بەئارەزوو وەزیرەکان بنێرێتەوە ماڵ و دامەزراوەیەکی شەرعی وەک پەرلەمان پەک بخات و بەئارەزووی خۆی دەستبخاتە مووچەو قوتی خەڵک و بەبێ گەڕانەوە بۆهیچ یاسایەک پاشەکەوتی زۆرەملێ بکات،لەئاستی هەڵتۆقینی مەلاعەلی ودامەزراوەکەی هێندە کەم توانا بێت؟!
ئەوەی ماوەتەوە بیلێم ئەوەیە کە یان کەمتەرخەمی لە مەلا عەلی کەڵەکەوە نیە ،یان لەپشتی ئەمەوە کەڵەک وفێڵێک هەیە..والله اعلم..

                      ڕێبوار محمد 
                     2017/5/5
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک