زەنگ
ئەندامێكی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 40 پۆستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنوری سلێمانی، لە ناو ئەنجومەن دەنگیان لەسەر نەدراوە و نایاساین.
غالب محەمەد، لە نوسراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی قسەی هەبێت لەسەر ئەو پۆستانە كە تا ئێستا بە نایاسایی كاردەكەن.
دوای ئه‌وه‌ی كه له رۆژی 30/ 4/ 2014 هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدرا ، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن كرا له 24/6/2014 ،دواتر رێكه‌وتنی ( گۆڕان - یه‌كێتی ) ئه‌نجامدراو ، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 11/ 12/2014 به ده‌نگی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ( پارێزگار ، جێگری پارێزگار ) دانرا ، هه‌ر وه‌ها ئه‌ندامای ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیاندا له سه‌ر 32 پۆستی (به‌رێوه‌به‌ری گشتی ، قائمقام ، به‌رێوبه‌ری ناحیه‌كان ) كه پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون .
به‌ڵام هه‌تا ئێستا زیاتر له 40 پۆستی ( به‌رێوه‌به‌ری گشتی ، قائمقام ، به‌رێوبه‌ری ناحیه‌كان ) كه پشكی ( یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان) ده‌نگیان له سه‌ر نه‌داوه له ئه‌نجومه‌ن و هیچ نووسراوێكی ره‌سمیان نیه له ئه‌نجومه‌ن كه ئه‌م به‌رێزانه ده‌ست به‌كار بوون به‌ڵام هه‌موویان ئێستا وه‌ك ( به‌رێوه‌به‌ری گشتی ، قائمقام ، به‌رێوبه‌ری ناحیه‌كان ) كاری خۆیان ده‌كه‌ن ، به پێی خاڵی (2) ی برگه‌ی (12) ی مادده‌ی شه‌شه‌م یاسای ژماره (3) ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ دانانی به‌رێوبه‌ری گشتی ، هه‌ر وه‌ها به پێی خاڵی (1) ی برگه‌ی (2) ی بریاری ژماره (1)ی ساڵی 2015 له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانانی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان ، ئه‌و به‌رێزان شێوه‌یه‌كی نایاسای ئێستا له‌و پۆستانه‌ن ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن قسه‌ی هه‌بێت له سه‌ر ئه‌م كاره نایاسایه كه كراوه ، داواكارم له به‌رێزتان ئاگادار له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن ،كه به‌زووترین كات ناوی كاندیده‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن ، تكایه رێكاری یاسای بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌گینا ئه‌نجومه‌نیش به‌رپرس ده‌بێت له‌م كاره نایاسایه
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک