چەند ڕێنمایی و ئامۆژگارییەك بۆ دایكانی شیردەر


زه‌نگ- ته‌ندروستی

1. لەمانگەكانی سەرەتای شیرپێداندا مناڵی تازەلەدایكبوو هەر 45 بو 60 خولەكێك یەك جار شیر دەخوات، كەواتە ئەوە سروشتییە دایكان لەوكاتەنەدا پێویستی بە ووزە و ڤیتامین هەبێت.
2. هەمیشە گریانی مناڵ نیشانەی برسێتی ئەو نیە، زۆرجار ڕەنگە ئازاری ناوسكی وابكات ئەو مناڵە بگری.
3. بەگشتی لە كۆتایی ڕۆژدا ڕێژەی شیرەكە كەم دەكات بە تایبەت لەو كاتانەی كە هیلاكیت، هەوڵبدە كە مناڵەكەت نوست خۆشت پشوو بدەیت.
4. بوونی خواردن لە تەنیشتەوە پێوستە ئەویش پێك هاتبێت لە میوە و سەوزە تاوەكو وەك یارمەتی دەرێك بێت.
5. ئەو ڕۆژانەی ڕێژەی شیرەكەت زۆرترە هەوڵبدە دایبدۆشیتە ناو شوشەیەك و لە بەفرگردا تا 2 ڕۆژ هەڵی بگرە و لەو كاتانەی شیرت كەمە بەكاری بهینە بۆ مناڵەكەت.
6. دەبێت لە ڕۆژێكدا ( 6 تا 7 ) بەرداخ ئاو و ( 2 تا 3 ) پەرداخ شیر بخۆیتەوە.
7. كەمكردنەوەی خواردنەوەی قاوە و چای زۆر ڕەش تا نزیكەی سێ مانگی یەكەم.
8. هەوڵبدە دووربین لە پێدانی شیری ووشك و ئاو، تا نزیكەی 4 مانگی تەمەنی مناڵەكەت تەنها شیری خۆت پێویستیەكانی پڕ دەكاتەوە.
9. خواردنی شووتی،كاڵەك، ترێ، هەنجیر، لیمۆ، پرتەقاڵ، گێزەر، پەتاتە و نیسك یارمەتیدەرە بۆ زیاد بوونی شیری دایك.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک